هەستیاری بەپڕۆتینی شیر چیە؟

هەستیاری بەپڕۆتینی شیر چیە ؟

نێشانەکانی هەستیاری بە پڕۆتینی شیر چین ؟

هەستیاری بە پڕۆتینی شیر چۆن دەستنیشان ئەکرێ ؟

✅ کاتێک منداڵ هەستیاری بەپڕۆتینی شیر هەیە ئەوە مانای ئەوەیە کە سیستەمی بەرگری لەشی کاردانەوەی زیادەڕەوی بەرامبەر پرۆتینی شیری مانگا هەیە .

✅ هەر کاتێک منداڵەکە شیر دەخواتەوە جەستە پێی وایە ئەم پرۆتینانە زیانبەخشن و زۆر هەوڵ دەدات بەرەنگاریان ببێتەوە. ئەمە دەبێتە هۆی هەستیاری کە جەستە ماددەی کیمیایی وەک هیستامین دەردەدات ❗️

☑️ شیری مانگا بەربڵاوترین هەستیاری شیرە بەڵام منداڵانیش هەستیارییان بەرامبەر شیری ئاژەڵەکانی تر هەیە لەوانە بزن و مەڕ .

💢 خەڵک لە هەر تەمەنێک بێت لەوانەیە هەستیاری شیریان هەبێت، بەڵام لە منداڵانی بچووکدا زیاتربڵاوە .

✅ ئەو منداڵانەی هەستیارییان بە شیرهەیە یەکەم نیشانەیان دەردەکەوێت ( ڕۆژێک تا هەفتە ) پاش وەرگرتنی شیری مانگا ، یاخود ئەگەر شیری دایک بخوات نیشانەکان دەردەکەون کاتێک دایک شیر و بەرهەمەکانی ئەخوات .

نێشانەکانی هەستیاری بە پڕۆتینی شیر چین ؟

💢 ئەو منداڵانەی کە پاش ماوەیەکی کورت لە شیرخواردن نیشانەی نەخۆشییان دەردەکەوێت ، کاردانەوەی هەستیاری دەتوانێ ببێتە هۆی ئەمانە :

🟤 لیرکردنی پێست 🟡 خیزە خیز 🔴 هەستکردن بە خورانی دەوری لێو 🟣 ڕشانەوە
🟢 هەناسەتوندی وکۆکین .

💢 هەندێ نیشانە کاتی زیاتری ئەوێ وەک :

🟩 سکچون کە لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێت 🟪 تێکچونی گەدە

🟦 هەڵامەت و ئاوی لوت 🟧 ژانەسک و پێچ هاتن

☑️ دایکانی بەڕێز ئەگەر شیر ئەدەیت بە کۆرپەکەت و هەستیاری بە شیرەکەت هەیە لەگەڵ پزیشکی هەستیاری قسە بکە بۆ ئەوەی بزانیت دەبێت چ گۆڕانکارییەک لە خۆراکەکەتدا ئەنجام بدەیت .

هەستیاری بە پڕۆتینی شیر چۆن دەستنیشان ئەکرێ ؟

✅ پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بکەی ئەگەر هەست کرد منداڵەکەت هەستیاری بە شیر هەیە ، پزیشک پشکنین بۆ منداڵەکەت دەکات و لەوانەیە هەندێک پشکنینی پیسایی و پشکنینی خوێن بکات ، لەوانەیە پزیشک بنێرێت بۆ لای پزیشکی هەستیاری .

✅ شێوازی دەستنیشانکردنی :

1️⃣ پشکنینی پێست: لە ڕێگای لێدانی دەرزی ژێر پێست و چاودێری کردنی .
2️⃣ پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنی IgE .
3️⃣ پشکنینی پیسایی ( هەستیاری پڕۆتینی شیر )
4️⃣ پشکنینی هەستیاری بە خۆراک : لە ڕێگای پێدانی شیر و چاودێریکردنی منداڵەکە بە چڕوپڕی .

☑️ پشکنینی پەیوەندیدار بەم شیکاریە بەردەسە لە تاقیگەکەمان .
☑️ نرخی پشکنین تەنها (١٠)هەزارە بە شێوەی ڕیژەی ئەنجام دەدرێ .

⚠️ لە ئەگەری بونی ئەو نیشانانەی کە باسکران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بکرێ و لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی خۆراک .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

بابەتە هاوشێوەکان