فحسی عام ‌چیە؟

❌ فحسی عام ‌چیە ؟
❌ فەحسی عام نرخی چەندە ؟
❌ فەحسی عام ئەکەن ؟

ئەم پرسیارانە ڕۆژانە ڕوبەڕومان ئەبێتەوە.
لەڕاستیا لەزانستی پزیشکیدا شتێک نیە بەناوی فەحسی عام ئەو فەحسە عامەی کە خەڵک فێر بوەو پێ وایە هەموو شتێک دەرئەخات ❗️

بێ گومان شیکاری خوێن بەتەنها هەموو شتێک دەرناخات وردەکاری هەموو نیشانە و حاڵەت و نەخۆشیەک ڕون ناکاتەوە ،

دەسنیشانکردنی نەخۆشی تەنها بە فەحسی خوێن نابێت بەچەن ڕێگەیەک ئەکرێ کە :
( پرسیارکردن لە نەخۆش ـ پشکنینی سەرجێگە کە پزیشک و کەسانی پسپۆڕ ئەنجامی دەدەن -وێنە و تیشک – پاشان پشکنینی خوێن ) هەموو ئەمانە پێکەوە دەسنیشانی نەخۆشی دەکەن .

ساڵانە یاخود لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن چەن شیکاریەک هەیە باشترە ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیا بوون لەتەندروستی دیاری کردنی پێش وەختی نەخۆشیەکان ، بێ گومان بە پێ ی تەمەن و ڕەگەز پشکنینەکان جیاوازن بەڵام ئەم چەن پشکنینە یارمەتی دەرن لە دیاریکردنی پێش وەختەی نەخۆشی .

گرنگترین پشکنینەکان :

✅شیکاری وێنەی تەواوی خوێن.
✅شیکاری فەرمانی جگەر.
✅ شیکاری فەرمانی گورچیلە.
✅شیکاری ڕێژەی شەکرە.
✅شیکاری چەوریەکان .
✅ڤیاتامین و کالیسێۆم.
✅شیکاری غودە .
✅شیکاری نیشانەکانی گرێ لیمفاویەکان.

لەتاقیگەکەمان سەرجەم ئەم شیکاریانە ئەنجام دەدرێت بە ( نرخێکی گونجاو ـ کاتێکی کەم ـ بەسەرپەرشتی ستافی شارەزا )

بابەتە هاوشێوەکان