پشکنینی چەوری کۆرسترۆڵ لەبیر مەکە

✅ ئەگەر ئەمە دەخوێنیتەوە، لەوانەیە گرنگی بە تەندروستی خۆت و کاریگەری کۆلیسترۆل بدەیت ، ئەمە هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە .

☑️ گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە زۆربەی کات مرۆڤ هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی چەوری نابێت تاوەکو تووشی کێشەیەکی تەندروستی گەورە نەبێت ، لەش تووشی چەندین گرفتی تەندروستی دەکات کە دیارترینیان نەخۆشیەکانی دڵ و سەکتە و گیران و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن .

💢 کۆلیسترۆل ماددەیەکی مۆمییە کە لە لەشدا هەیە لە بنەڕەتدا “خراپ” نییە مەگەر زیاد لە پێویست هەبێت .

✅ جگەر هەموو کۆلیسترۆلی پێویست بۆ لەشت بەرهەم دەهێنێت ❗️

✅ پاشماوەی کۆلیسترۆل لە خواردنی ئاژەڵییەوە وەردەگیرێت بۆ نموونە ( گۆشت، پەلەوەر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان ) کۆلیسترۆلی خۆراکیان هەیە .

🛑 جەستە پێویستی بە کۆلیسترۆل هەیە بۆ دروستکردنی خانە و بەرهەمهێنانی ڤیتامینەکان و هۆرمۆنە جۆراوجۆرەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، زیادبوونی کۆلیسترۆل دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی.

💢 بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆل پەیوەندی بە ئەگەری زیاتری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە ، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە ❗️

✅ کۆلیسترۆل دوو جۆری هەیە :

☑️ چەروی خراپی خوێن ( LDL Cholesterol ) لە دەوروبەری بۆری خوێن ئەگەڕێ چەوری کۆئەکاتەوە ئەهێنێتە ناو بۆری خوێن ئەبیتە هۆی تەسکبونەوە وڕەقبونی بۆری خوێن.

☑️ چەوری باشی خوێن ( HDL Cholesterol ) چەوری ناو بۆریەکانی خۆێن کۆئەکاتەوە ئەینێرێت بۆ جگەر .

✅ ئەگەر ئەنجامی پشکنینی خوێن بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل نیشان بدات، پزیشک لەوانەیە پشکنینی دیکە بکات وەک پشکنینی دەرەقی و جگەر ❗️

❤️🩹 زانینی مێژووی خێزانی کۆلیسترۆل و نەخۆشییەکانی دڵ لەوانەیە یارمەتی تاکەکانی ئەو خێزانە بدات بڕیار بدەن پشکنینی خوێن بکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا کۆلیسترۆلیان بەرزە یان نا .

✅ بۆ دەسکەوتنی ‌ئەنجامێکی دروست دەبێت بەلایەنی کەمەوە ئەبێت ( ٨-١٢) کاژێر ناشتا بیت واتە هیچ نەخواردبێ بەڵام خواردنەوەی ئاو ئاساییە .

👨⚕️ لە ئەگەری بەرزی ڕێژەی چەوریەکان پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکری بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست , چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

بابەتە هاوشێوەکان