شەکرەی ماوەی دووگیانی چیە؟
شەکرەی ماوەی دووگیانی چیە ؟
نیشانەکانی شەکرەی دووگیانی ؟
هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون ؟
دەستنیشانکردن ؟
✅ شەکرەی ماوەی دووگیانی جۆرە شەکرەیەکی کاتییە کە جەستە بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم ناهێنێت بۆ ڕێکخستنی شەکری ناو خوێن , ئەمەش کاریگەری لەسەر دووگیانیەکەت و تەندروستی کۆرپەلەکەت دەبێت .
✅ ئەم جۆرە شەکرەیە لەنێوان ٣ بۆ ٢٠ لە سەدی خانمانی دووگیان دووچاری دەبن و ڕێژەی شەکری ناو خوێنیان لە سێ مانگی دووەم و سێیەمی دووگیانیدا بەرز دەبێتەوە .
نیشانەکانی شەکرەی دووگیانی ؟
زۆرجار ئافرەتی دووگیان هەست بە هیچ نیشانەیەک ناکات بەڵام هەندێک جار هەست بەم نیشانانە دەکەن، بۆ نموونە :
🔴 زۆر میزکردن 🟡 تینوبوون 🟢 تینوبوون 🟠 هیلاک بوون 🟣 هەوکردنی میزەڵدان
⚠️ هەندێک جار لە سۆنەردا ئاوی زۆر یان مناڵێکی گەورە دەبینرێت،ئەشێ ئەمە نیشانەیەک بێ لە توش بوون بە شەکرەی دووگیانی ❗️
هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون ؟
مەترسی تووشبوون زیاتر ئەبێت لەو خانمانەی ئەم حاڵەتانەیان هەیە ، وەک :
1️⃣ کێشی زیادە یان قەڵەوی 2️⃣ کەمی چالاکیی جەستەیی 3️⃣ نەخۆشی فرە کیسی هێلکەدان
4️⃣ تووشبوون بە شەکرەی دووگیانی لە کاتی دووگیانی پێشوودا .
5️⃣ نەخۆشی شەکرە لە ئەندامێکی پلە یەکی خێزانەکەیدا .
دەستنیشانکردن ؟
✅ یەکەم : ئەگەر پێشتر نەخۆشی شەکرەت هەبێت لەپێش دووگیان بوون باشترە هەندێک پشکنین لە سێ مانگی یەکەمی سکدا بکرێت ، وەک :
🟨 شەکری سێ مانگی 🟩 پشکنینی گورچیلەکان 🟧 هۆرمۆنی غوودە
⭕️ پشکنینی بەردەوامی شەکرە ڕۆژانە لە کاتی بەیانیان و ۲ کاژمێر دوای نان خواردن .
✅ دووهەم : ئەگەر تەمەنت لەسەرو ٣٠ ساڵە یان کێش زۆرە یان کەسی نزیکی خێزانەکەت شەکرەی هەیە یان لە دووگیانی پێشترت شەکرەت بەرز بووە لە سێ مانگی یەکەم پشکنین شەکرە بکە .
✅ سێهەم : ئەگەر دایکەکە هیچ لەو حاڵەتانەی نەبوو کە لەسەرەوە باس کران ئەوا ئەتوانێ
لە هەفتەی ۲٤-۲۸ سکەکەیدا پشکنین بۆ شەکرە بکات .
☑️ خانمی بەڕێز ئەگەر لەکاتی دووگیانی توشی شەکرەی دووگیانی بویت بەگشتی لە پاش تەواوبوونی ماوەی دووگیانی ئاستی شەکر لە لەشدا دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.
⚠️ خانمی بەڕێز ئەگەر لەکاتی دووگیانی توشی شەکرەی دووگیانی بویت ئاگداربە لە ماوەکانی پاش دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونت بە شەکرەی جۆری دوو زۆر زیاترە بەراورد بە کەسێکی ئاسایی ، هەر بۆیە پێویستە بە ئاگاییەکی تەواوەوە خواردنەکان هەڵبژێریت و رەچاوی ئاستی شەکر لە لەشدا بکەیت .
👩⚕️لەئەگەر هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی ژنان و منداڵ بوون بکری بەمەستی وەرگرتنی جارەسەری پێوسیت .
