غودەی تەمەڵ چییە؟
ڕژێنی پهریزاد ( غودە ) چیە ؟
غودەی تەمەڵ چیە ؟
نیشانەکانی غودەی تەمەڵ چین ؟
هۆکارەکانی مەترسی توشبوون ؟
ڕژێنی پهریزاد ( غودە ) : ئەو ڕژێنەیە دەکەوێتە پێشی ملەوە ، یەکسەر لە ژێر قوڕگدا ، لە دوو پل پێکدێت کە بە پردێکی لکێنەر پێکەوە لکاون بۆیە بە شێوە لە پەپولە دەچێت .
فرمانەکەی بریتیە لەڕێکخستنەوەی زیندە چالاکیەکانی لەش و ڕاگرتنی پلەی گەرمی و کێشی لەش و لێدانی دڵ و هاوسەنگ ڕاگرتنی کاری هۆڕمۆنەکانی تر .
غودەی تەمەڵ یان سست کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنی دەرەقی هۆرمۆنی دەرەقی تەواو بەرهەم نەهێنێت .
نیشانەکانی غودەی تەمەڵ پەیوەستە بە سەختی حاڵەتەکە ، کێشەکان بە هێواشی گەشە دەکەن زۆرجار لە ماوەی چەند ساڵێکدا ![]()
لە سەرەتادا لەوانەیە بە دەگمەن هەست بە نیشانەکانی بکەیت وەک ماندووبوون و زیادبوونی کێش یان لەوانەیە وا بیربکەیتەوە کە ئەوان تەنها بەشێکن لە پیربوون ![]()
نیشانە باوەکانی غودەی تەمەڵ یان سست چین ؟
هەستیاری زیاتر بەرامبەر سەرما
زیادبوونی کێش
هەڵئاوسانی دەم و چاو
قەبزی
وشک بونی پێست و وەرینی قژەسەر
خەمۆکی و کێشەکانی بیرەوەری
ماندووبون و لاوازی ماسولکەکان و ئازاری ماسولکەکان
خاوبوونەوەی لێدانی دڵ
بە قورسی هەناسە دان و گۆڕانی دەنگ
سووڕی مانگانە قورسترە لە ئاسایی .
هۆكارەكانی توشبوون بهم نهخۆشییه :
مێژووی خێزانی ( بۆماوەی ) هۆکارێکی گرنگە لە توشوبون بەم نەخۆشیە .
نەشتەرگەری لابردنی غودە كرابێت بەهەر هۆكارێك یان لێدانی تیشك (زەڕە) .
زیاد بەكارهێنانی دەرمانی غودەی هار ( چالاک ) .
هۆكاری زگماكی بەهۆی دروست نەبوونی غودەی دەرەقی .
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان وەک دەرمانی ( هێورکەرەوەی مێشک یان هەندێک جۆری دەرمانی دڵ ) .
هۆكاری تێكچوونی سیستەمی بەرگری لەش وەك هاشیمۆتۆز كە سەرەكترین هۆكارە .
ئەگەری توشبون لە ئافرەتان بەراورد بە پیاوان زیاترە بەتایبەتی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵ ![]()
غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەی چەوریەکان بەتایبەتی چەوری سیانی .
غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی زەخت بەتایبەت زەختی سەرەوە .
غودەی تەمەڵ لەوانەیە بێتە هۆی گرژبونی ئەزەڵەی دڵ و خاوبونەوەی لێدانی دل .
غودەی تەمەڵ لە ئافرەتان لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچونی هۆڕمۆنی ژنانە بەو شێوەیەش لەوانەیە سوڕی مانگانەیان زۆر بێت و خوێنێکی زیاتریان لێ ئەوروات لەوانەیە توشی کەم خوینی ببن .
![]()
پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی غودەی تەمەڵ بەکار دەهێنرێت , وەک :
TSH , هەندێ جاریش Free T4 .
دژە تەنەكان لە خۆێندا لە سەرەكیترینیان anti TPO .
لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .
تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .
لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .
