زیانەکانی کەمی ڤیتامین (بی١٢) چییە؟
‼️ ئەو ڤیتامینەی کە لەش ناتوانێ دروستی بکات
ڤیتامین ( Vitamin b12 ) چیە ؟
سوود و گرنی چیە ؟
نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە چین ؟
یەکێکە لە هەشت جۆرکەی ( vitamin B ) کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ لەش بەڵام لەش خۆی ناتوانێ دروستی بکات بۆیە دەبێت لە ڕێگەی خواردنەوە وەری بگرین .
سود و گرنگی ( vitamin b12 ) :
١- ڕێگری دەکات لە توشبون بە کەم خوێنی چونکە یارمەتی دروست بونی خڕۆکە سوەرەکان دەدات .
٢- ڕێگری لە ناتەواوی کۆرپەلە دەکات لە کاتی دوگیانی .
٣-پارێزگاری لە تەندروست مانەوەی ئێسکەکان دەکات .
٤-ڕێگری دەکات لە توشبون بە خەمۆکی .
٥-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە لەبیرچونەوە .
٦-یارمەتی تەندروست مانەوەی دڵ دەدات .
٧-یارمەتی تەندروست مانەوەی قژ و پێست و نینۆکەکان دەدات.
( گۆشتی سور ـ گۆشتی سپی ـ خواردنە شیریەکان ـ هێلکە )سەرچاوەیەکی باشن بۆ دەسکەوتنی ئەم (ڤیتامین) ە .
نیشانەکانی کەمی ( vitamin b12 ) 🔽؟
(هەست کردن بە ماندوێتی و لاوازی – خوێن بەربوون لە پوکی ددان ـ دەبێتە هۆی کەم خوێنی و زەردبوونی پێست – ئازاری گەدە و دابەزین کێش ) .
ئەگەر کەمی ئەم ڤیتامینە بۆ ماوەیەکی درێژ چارەسەر نەکرێ ئەوا زیان بە خانە دەمارییەکان ئەگەیەنێت کە هۆکارێکە بۆ :
١-سڕبونی پێ و دەست .
٢- لە دەسدانی هاوسەنگی .
٣-خەمۆکی و لە دەسدانی تەرکیز و لەبیر چونەوە.
٥- کەمبوونی توانی بینین.
ئەگەر هەست بە یەکێک لەو نیشانانە ئەکەیت پێویستە سەردانی پزیشک و کەسانی پسپۆڕ بکەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست .
لە تاقیگەکەمان ئەم شیکاریە ئەنجام ئەدرێت بەئامێری ( Cobas e411 ) بە نرخێکی گونجاو و کاتێکی کەم …. هیوامان باشی تەندروستیتانە
