تاقیگەی پزیشکی چوارچرا
تاقیگەیەکی پزیشکی کەرتی تایبەتە لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە شانازی دەکەین کە تاقیگەکەمان یەکێکە لە تاقیگە پێشکەوتووەکان.
کارەکانمان لەسەر بنەمای چارەسەری تەندروستی و متمانەی نەخۆشەکانمان بەڕێوەدەچێت، چونکە متمانەی وەرگرتنی بەرپرسیارێتی تەندروستی کەسانی دیکە پرسێکی جدییە کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت. ئێمە پێمان وایە پاراستنی متمانەی نەخۆشەکانمان و ناوبانگی تاقیگەکەمان پێویستی بە پابەندبوونە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانمان بەوپەڕی پیشەیی و ڕاستگۆییەوە.

لە تاقیگەکەمان خزمەتگوزاری پێشکەش بە چارەخوازی ناوخۆی و دەرەکی ئەکرێ
خزمەتگوزاریەکانمان بەپێی پێداویستی چارەخوازەکانە، ئێمە کۆمەڵێک پشکنینی گشگیر دەکەین لەوانە:
پشکنینی زیندەکیمیایی
پشکنینی کوێرەڕژێنەکان
پشکنینی نەخۆشیەکانی خوێن
پشکنینی ڤایرۆسەکان
پشکنینی بەرگری لەش
پشکنینی دژەتەنەکان
ئەو ئامێر و کەرەستانەی لە تاقیگەکەماندا بەکاردەهێنرێن
ئامێری مۆدێرنن کوالیتی بەرزن لەوانە:
تیمەکەمان بناسە
تاقیگەکەمان لەڕێگەی تیمێکی ڕاهێنراوی خاوەن ئەزمونەوە خزمەت بە هاوڵاتیان ئەکات
کە شارەزان لە هەموو لایەنەکانی نمونە وەرگرتن و بەڕێوەچونی کارە تەکنیکیەکانی تاقیگە، کارمەندەکانمان بەردەوام کار دەکەن بۆ بەرزکردنوەی ئاستی زانیاریان بە بەژداریکردن لە خولی ڕاهێنانی ناوخۆی و دەرەکی بەژداریکردن لە کۆنفرانسە زانستیەکان بەئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز
بەسەرپەرشتی:
بایۆلۆجی/ کاروان شەریف عمر (ئەندام لە کۆمەڵەی شاهانەی بایۆلۆجی لە وڵاتی بەریتانیا)
زیاتر لە ١٢ ساڵ ئەزموون لەناو تاقیگەدا
ئەمڕۆ سەردانمان بکەن
عێراق – سلێمانی، چوارچرا، نزیک لە زانکۆی پۆلیتەکنیک.
8:30 بەیانی بۆ 12:00 شەو













