هەوکردنی بۆری میز و میزەڕۆ

هەوکردنی بۆری میز و میزەڕۆ چیە ؟

هۆکار و نیشانەکانی چین ؟

ڕێگاکانی دەسنیشانکردن چین ؟

✅هەوکردنی بۆری میز و میزەڕۆ بەو هەوکردنە ئەوترێ کە لە بەشێک یان چەن بەشێکی کۆئەندامی میزەڕۆ دروست ئەبێت ، بەشەکان بریتین لە ( گورچیەلەکان – بۆری میز – میزەڵدان – میزەڕۆ )

✅ باوترینیان هەوکردنی میزەڵدان و میزەڕۆیە .

✅ هەموو تەمەنێک و لە هەردوو ڕەگەز ئەگەری توشبونی هەیە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە ڕەگەزی مێ زیاترە .

✅ کەسانی تووشبوی شەکرە و زیان پێگەشتووی بڕبڕەی پشت ( ئیفلیج ) لەبارترن بۆ توش بوون بەم هەوکردنە .

✔️ هۆکارەکان :

✔️ زۆر جار هۆکار بەکتریایە ، کەلەڕێگەی دەرچەی میزەڕۆ داخڵی میزەڵدان ئەبیت لەوێ گەشە دەکات و زۆر دەبێ و دواتریش بۆ بەسەکانی کە .

⬆️ ئەو هۆکارانەی ئەگەری توش بوون زیاد دەکات :

1️⃣ کەم تەرخەمی لە پاک و خاوێنی .
2️⃣ دوو گیانی .
3️⃣ بەردی گورچیلە .
4️⃣ وەستانی سوڕی مانگانە .
5️⃣ هەندیک جۆری حەپی مەنع .
6️⃣ ناجێگیری بارودۆخی میزکرن .
7️⃣ لاوازی بەرگری جەستە .
8️⃣ نەشتەرگەری کۆئەندامی زاوزێ .

✔️ هێماو نیشانەکانی :

نیشانەکانی دەکەوێتە سەر بەشی هەوکردنەکە ❗️

⬇️ نیشانەکانی ئەگەر هەوکردنەکە لە بەشی خوارەوەی کۆئەندامەکە بێت :

🔴 هەست کردن بەئازار و جۆرێک لە کزانەوە بەتایبەت لەکاتی میزکردن .

🟠 بۆنی ناخۆشی میز و گۆڕانی رەنگی میز بەرەو سور یان قاوەیی .

🟢 میزەچۆڕکێ .

🔵 ئازاری بەشی خوارەوەی سک .

⬆️ نیشانەکانی ئەگەر هەوکردنەکە لە بەشی سەرەوەی کۆئەندامەکە بێت :

🔶 دڵ تێکچون و ڕشانەوە .
🔷 هەبوونی تا
🔶 ئازاری پشت .

✅ ڕێگاکانی دەسنیشانکردن چین ؟

1️⃣ شیکاری میز بۆ بینینی بەکتریا و دیارکردنی ڕیژەی هەوکردنەکە .
باشترە جارەخواز پێش ئەنجامدانی شیکاری میز تەواو خۆی پاک بکاتەوە و بۆ ڕێگری کردن لە جونە ژورەوەی بەکتریا لە دەوروبەری کۆئەندامی زاوزێ .

2️⃣ تێشک و سۆنەر بۆ دیاری کردنی هەرکێشەیەک لە گورچیەلەکان یان میزەڵدان .

3️⃣ سی تی سکان بۆ بینینی تەواوای کۆ ئەندامی میزەڕٶ .

👨‍⚕️چارەخوازی بەڕێز لە کاتی هەبوونی ئەو نیشانانەی باس کران پێوسیتە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەی بۆ وەرگرتنی جارەسەری پیویست .

✅ لە پێناو خزمەتی زیاتری چارەخوازان ڕۆژانە تاقیگەکەمان کراوەیە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ ١٢:٠٠ شەو .

✅ دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی پشکنینەکان 💯

✅ سەرجەم شیکارەیەکان بە ئامێری پێٍٍٍٍشکەوتوو لە براندە جیهانیەکان ئەکرێ وەک ( Roche Cobas e411 – Roche Cobas C111 – Swe lab Alfa plus – Microsed – system ).

🏥 سلێمانی – چوارچرا – بەرامبەر تەلاری ئیعجاز – نزیک زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی
📱07713248484 – 07707824000

بابەتە هاوشێوەکان