شیکاری ئاسنی غەزنکراو

✅ ئاسنی خەزنکراو ( فێریتین ) : بریتییە لە پرۆتینێک کە لەناو خانەکاندا هەیە ، میکانیزمی سەرەکی خەزنکردنی ئاسنە و گرنگە بۆ هاوسەنگی ئاسن . فێریتین ئاسن بەردەست دەکات بۆ دروست بوونی خانەکانی خوێن وزیادکردنی خوێن ، ئەگەر ڕیژەی یاسن زۆر بوو لە خوێندا ئەوا خەزنی ئەکات بۆ کاتی پێویست .

⚠️ ئاگاداربە لە ماوەیەکی کورتدا کەمی ئاسن هیچ نیشانەیەکی ئاشکرا دروست ناکات ، جەستە ئاسنی خەزنکراو بەکاردەهێنێت لە ( ماسولکەکان – جگەر- سپڵ – مۆخی ئێسک ) .

🔽 کاتێک ئاستی ئەو ئاسنەی لە لەشدا هەڵگیراوە کەم دەبێتەوە، کەمخوێنی و کەمی ئاسن دەست پێدەکات .

👩‍⚕️ئەم پشکنینە یارمەتی پزیشک ئەدات کە دیاری بکات کە چەند ئاسن خەزن کراوە لە لەشی کەسەکەدا .

🔻 ئەگەر ڕێژەکەی کەم بوو ئەوا مانای ئەوەیە کەسەکە کەم خوێنە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسنی خەزنکراو .

🔺 ئەگەر برەکەی زۆر بوو ئەوا کەسەکە حاڵەتێک یان نەخۆشیەکی هەیە کە وا ئەکات ئاسن زیاتر لە ئاستی ئاسایی خەزن بکرێت لە لەشدا و پێویستە هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە ..

🔽 نیشانەکانی کەمی ئاسنی خەزنکراو :

🔴 ماندوبوون و بێ هێزیی 🔵 توڕەبوون 🟣 ئازاری قاچەکان

🟡 رەنگ زەردبوون 🟤 خێرابونی لێدانی دڵ

🟢 سەرگێژبوون و هەناسە توندی ⚫️ ئازاری ناوسک کەمبونەوەی وەزەی لەش

🔽 ھۆکارەکانی نزمی رێژەی ئاسنی خەزنکراو :

🔷 کەمی ئاسنی خەزنکراو مانای وایە کە کەسەکە کەمی رێژەی ئاسنی ھەیە ئەمەش رودەدات بەھۆی وەرنەگرتنی بڕی پێویستی ئاسن لە رێیی خۆراکەوە .

🔶 لێچونی بڕێکی زۆری خوێن لەکاتی سوڕی مانگانە .

🔸 بونی گرفت لەگەدەدا کە کار لە مژینی ئاسن دەکات لە ڕێیی ڕیخۆڵەوە .

🔹 خوێن بەربونی ناوەکی .

🔼 نیشانەکانی بەرزی ئاسنی خەزنکراو :

🟩 ئازاری گەدە 🟧 دڵە کوتێ 🟪 ئازاری سنگ ⬛️ ئازاری جومگەکان 🟫 بێھێزی

🔺 ھۆکارەکانی بەرزی رێژەی ئاسنی خەزنکراو :

1️⃣ ھەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی 2️⃣ غودەی تەمەل 3️⃣ شەکرەی جۆری دوو

4️⃣ شێرپەنجەی خوێن 5️⃣ خواردنەوەی کحول رۆژانە

6️⃣وەرگرتنی برێکی زۆری خوێن ( لە نەخۆشانی سالاسیمیادا زیاتر ھەیە )

7️⃣ نەخۆشیەکانی جگەر وەک ( ھەوکردنی جگەر لە جۆری c )

✅ لە زۆربەی بارودۆخەکاندا پشکنینی ئاسنی خەنکراو بە هەستیارترین و دیاریکراوترین پشکنینی جۆراوجۆری خوێن دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەمی ئاسن .

✅ ئەم پشکنینە هەموو کەس ئەتوانێت بیکات بۆ دڵنیابون لە بڕی ئاسنی خەزنکراو لە لەشدا .

✅ لە ئەگەری بەرز یان نزمی ڕێژەی ئەم پڕۆتینە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێ .

✅ دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی پشکنینەکان 💯

✔️🏥 لە تاقیگەکەمان ئەتوانن پشکنینەکانتان بەباشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم ئەنجام بدەن .

⏱ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

🏥 سلێمانی – چوارچرا – بەرامبەر تەلاری ئیعجاز – نزیک زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی

📱07713248484 – 07707824000

بابەتە هاوشێوەکان