شیکاری کالیسیۆم
✅ کالسیۆم یەکێکە لە گرنگترین کانزاکانی لەش کە پێویستە بۆ کارکردنی گونجاوی ماسولکەکان و دەمارەکان و دڵ و هەروەها پێویستە بۆ دروستبوونی خوێن و دروستبوونی ئێسک .
✔️ نزیکەی ۹۹٪ی کالسیۆم لە ئێسکەکاندا دەدۆزرێتەوە ، لە کاتێکدا بە نزیکەی % ١ لە خوێندا دەسوڕێنەوە .
✅ پشکنینی کالسیۆم یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردن و چاودێریکردنی کۆمەڵێک حاڵەتی پەیوەندیدار بە ( ئێسک و دڵ و دەمارەکان و گورچیلەکان ) .
✅ پشکنینی خوێنی کالسیۆم پێت ناڵێت چەند کالسیۆم لە ئێسکەکانتدایە ، تەندروستی ئێسک دەتوانرێت پێوانە بکرێت بە جۆرێک لە تیشکی ئێکس کە پێی دەوترێت پشکنینی چڕی ئێسک ، یان پشکنینی دێکسا .
⚠️ زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کالسیۆمیان بەرزە یان نزمە هیچ نیشانەیەکیان نییە ‼️
☑️ ئاستی کالسیۆم لە خوێندا بە وردی کۆنتڕۆڵ دەکرێت بەم شیوەیەی خوارەوە ⬇️
1️⃣ کاتێک ئاستی کالسیۆمی خوێن نزم دەبێتەوە 🔻 ئێسکەکان کالسیۆم ئازاد دەکەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئاستێکی باشی خوێن .
2️⃣ کاتێک ئاستی کالسیۆمی خوێن بەرز دەبێتەوە 🔺 کالسیۆمی زیادە لە ئێسکەکاندا هەڵدەگیرێت یان لە دەرەوەی لەش لە میز و پیساییدا دەردەچێت .
✅ ڕێژەی کالسیۆم لە جەستەدا بەندە بە بڕی 🔽
🔴 بڕی کالیسێۆم کە لەخواردندا هەیە 🟢 توانی ڕیخۆڵە بۆ مژینی کالیسێۆم و ڤیتامین D.
🟣 بڕی فۆسفات لە جەستەدا 🔵 هەندێک هۆڕمۆن لەوانە هۆڕمۆنی پاراثایرۆید و
کالسیتۆنین و ئیسترۆجین لە لەشد ا .
🔻 هەندێک نیشانە هەن کە ئاماژەن بۆ کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا ، لەوانە 🔽
1️⃣ سەرلێشێواوی یان لەدەستدانی بیرەوەری 2️⃣ گرژبوونی ماسولکەکان .
3️⃣ سڕبوون لە دەست و پێ و دەموچاو 4️⃣ خەمۆکی 5️⃣ دودڵی و ڕاڕایی
6️⃣ گرژبوونی ماسولكە 7️⃣ نینۆکی لاواز و شکاو 8️⃣ ئاسان شکاندنی ئێسکەکان
🔺 هەندێک نیشانە هەن کە ئاماژەن بۆ بەرزی کالیسیۆم لە جەستەدا ، لەوانە 🔽
1️⃣ کەم بونەوەی ئارەزووی خواردن 2️⃣ قەبزی 3️⃣ هەمیشە ماندوو
4️⃣ تینوویەتی توند 5️⃣ ئازاری گەدە 6️⃣ ڕشانەوە 7️⃣ لاوازی
✅ تکایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە لەکاتی بونی ئەو نیشانانەی کەباس کران .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .
✅ سەرجەم شیکارەیەکان بە ئامێری پێٍٍٍٍشکەوتوو لە براندە جیهانیەکان ئەکرێ وەک ( Roche Cobas e411 – Roche Cobas C111 – Swe lab Alfa plus – Microsed – system )
🏥 سلێمانی – چوارچرا – بەرامبەر تەلاری ئیعجاز – نزیک زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی
📱07713248484 – 07707824000
