گرنگی مەگنیسیۆم لە لەشدا چییە؟
✅ مەگنیسیۆم کانزایەکە کە لە هەموو خانەیەکی لەشدا هەیە , زۆر گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گرژبوونی ماسولکەکان و کاری دەمارەکان و بەهیزمانەوەی ئێسکەکان .
✅مەگنیسیۆم توخمێکی کانزاییە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئێسکەکاندا هەیە و بۆ ژیان گرنگە .
✅ لەش ڕێژەی مەگنیسیۆم لە خوێن و خانەکان و ئێسکەکان دەپارێزێت بە هەڵمژینی بڕی پێویست لە ڕێگەی ڕیخۆڵەکان و فڕێدانی بڕی ناپێوسیت لە میزدا لەڕێگەی گورچیلەکانەوە .
✅ ڕێژەی نائاسایی مەگنیسیۆم لە حاڵەتێکدا ڕوودەدات کە کێشە لەباش کارکردنی گورچیلە یان ڕیخۆڵەدا هەیە
✅ مەگنیسیۆم یارمەتی جەستەت دەدات بە باشی کار بکات ، نزیکەی 300 چالاکی ئەنزیمی جیاواز لەخۆدەگرێت ، یارمەتیدەرن بۆ ؛
🟫 دروستکردنی پرۆتین و ئێسکی بەهێز 🟩 ڕێکخستنی شەکر لەخوێندا
🟨 ڕێکخستنی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سترێس
🟦 پاڵپشتی کردنی ماسولکە و ئەرکەکانی دەمار 🟪 ڕاگرتنی پەستانی خوێن
نیشانەکانی کەمی مەگنیسیۆم 🔻
نەبوونی مەگنیسیۆم لە لەشدا دەبێتە هۆی :
1️⃣ لەرزین 2️⃣ گرژبوونی ماسوولکەکان و/ یان سڕبوون لە دەست و قاچەکانت .
3️⃣ جوڵەی نائاسایی چاو (نیستاگموس) 4️⃣ ماندووبوون و لاوازی
نیشانەکانی بەرزی مەگنیسیۆم 🔺
ئەگەر مەگنیسیۆمی زۆر لە لەشدا هەبێت ، لەوانەیە ئەمانەت هەبێت :
1️⃣ دابەزینی پەستانی خوێن . 2️⃣ ناڕێکی لێدانی دڵ .
3️⃣ سەرلێشێوان . 4️⃣ لاوازی و نەبوونی وزە .
💢 پشکنینی مەگنیسۆم بکە و پێشنیار کراوە ئەگەر هەستت کرد ( لاوازی یان لەرزین یان دڵ شێواندن یان گرژبوون یان ناڕێکی لێدانی دڵ ) هەبوو ❗️
💢 پزیشکەکەت دەیەوێت بە لەڕێگەی پشکنینەوە چاودێری ئاستی مەگنیسیۆم بکات ئەگەر ئەمانەت هەبێت ؛
🟡 نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە 🟢 شەکرەی کۆنتڕۆڵ نەکراو 🔴 بەدخۆراکی
🟠 سکچوونی درێژخایەن 🟣 کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم و/یان کالسیۆم
👨⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .
✅ ئەم شیکاریە بەردەستە لە تاقیگەکەمان بە نرخێکی گونجاو و دڵنیای تەواو لە ئەنجام .
⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان
