بەرزی ڕێژەی چەوریەکان لە خوێندا نیشانەی هەیە؟

بەرزی ڕێژەی چەوریەکان لە خوێندا نیشانەی هەیە ؟

چەند شیکاری چەوریەکانی خوێن هەن ؟

هۆکارەکانی بەرزی چەوری خوێن چین ؟

چی پێویستە بکرێت بەر لە شیکاریەکە ؟

✅ چەوری یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ، لەش وەک سەرچاوەیەکی وزە و بۆ چالاکی ڕۆژانەی پێویستی بە بڕێک لە چەوری دەبێت ،

💢 گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە زۆربەی کات مرۆڤ هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی چەوری نابێت تاوەکو تووشی کێشەیەکی تەندروستی گەورە نەبێت ، لەش تووشی چەندین گرفتی تەندروستی دەکات کە دیارترینیان نەخۆشیەکانی دڵ و سەکتە و گیران و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن ‼️

☑️ لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم نیشانانەی خوارەوە لە هەندێک کەسدا بەدی دەکرێن کە ڕێژەی چەورییان زۆر بەرزە :

⚠️ بڵقی زەرد ، چەوری یان لۆچی زەرد لەسەر پێست، کە بەهۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە دەوروبەری ژێ و جومگەکان دروست دەبێت .

⚠️ کەوانەی سپی لە دەوری کۆرنیای چاو (Arcus Senilis) کە هەندێک جار لە کەسانی گەنجدا دەردەکەوێت کە کۆلیسترۆلی بەرزیان هەیە .

⚠️ گرێی زەردی بەرز لە گۆشەی ناوەوەی چاو .

✔️ تۆ دەتوانێت پشکنینی خوێن ئەنجام بدەیەت بۆ چەوریەکانی ناو خوێن کە پێی دەوترێت پڕۆفایلی چەوری یان پانێڵی چەوری بۆ دەستنیشانکردنی سەرەتای نەخۆشی چەوری .

✅ بەگشتی لە خوێندا ئەم چوار جۆرە چەوریە هەیە :

🟩 کاتێک خۆراک زۆر ئەخۆێن جەستە وزەی زۆری دەسئەکەوێ نازانێ چی لێ بکات ئەم وزە زیادەیە لەناو جۆرە چەوریەکا هەڵئەگری ناسراوە بە چەوری سیانە یاخود بە چەوری جگەر ناسراوە .

🟩 کۆڵیسترۆڵ چەوریەکە جگەر دروستی ئەکات لەپێکهاتەی زۆر خانەدا هەیە و زۆر گرنگە بۆ ئیشکردنی جۆرەها خانەی ناوجەستە .

🟩 چەروی خراپی خوێن ( LDL Cholesterol ) لە دەوروبەری بۆری خوێن ئەگەڕێ چەوری کۆئەکاتەوە ئەهێنێتە ناو بۆری خوێن ئەبیتە هۆی تەسکبونەوە وڕەقبونی بۆری خوێن.

🟩 چەوری باشی خوێن ( HDL Cholesterol ) چەوری ناو بۆریەکانی خۆێن کۆئەکاتەوە ئەینێرێت بۆ جگەر .

⚠️ ئەگەر ئەنجامی پشکنینی خوێن بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆل نیشان بدات، پزیشک لەوانەیە پشکنینی دیکە بکات وەک پشکنینی دەرەقی و جگەر.

❤️‍🩹 زانینی مێژووی خێزانی کۆلیسترۆل و نەخۆشییەکانی دڵ لەوانەیە یارمەتی تاکەکانی ئەو خێزانە بدات بڕیار بدەن پشکنینی خوێن بکەن بۆ ئەوەی بزانن ئایا کۆلیسترۆلیان بەرزە یان نا.

☑️ هۆکارەکانی بەرزی چەوری خوێن :

1️⃣ نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک نەخۆشی شەکرە. 2️⃣ قەڵەوی.

3️⃣ نەخۆشیەکانی گورچیلە. 4️⃣ نەخۆشی غودە بەتایبەتی غودەی تەمەڵ .

5️⃣ جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولیەکان . 6️⃣هۆکاری بۆماوەی .

7️⃣ بەکارهێنی هەندێ جۆری دەرمان .

⚠️ ئەگەر تۆ یان دایک یان باوک یان کەسێکت کێشەی لە چەوریەکان هەیە یان ئاگاداری باردوخۆی چەوریەکان نیە با بچێت فەحسێکی چەوریەکان بکات .

⚠️ بۆ دەسکەوتنی ‌ئەنجامێکی دروست دەبێت بەلایەنی کەمەوە ئەبێت ( ٨-١٢) کاژێر ناشتا بیت واتە هیچ نەخواردبێ بەڵام خواردنەوەی ئاو ئاساییە .

👨‍⚕️لە ئەگەری بەرزی ڕێژەی چەوریەکان پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکری بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

✔️ 🏥 لە تاقیگەکەمان ئەتوانن پشکنینەکانتان بەباشترین و پێشکەوتوترین ئامێری سەردەم ئەنجام بدەن .

✅ بە هیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک .

بابەتە هاوشێوەکان