دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە

دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە چیە ؟

ئامادەکاریەکانی پێش ئەنجامدانی ئەم شیکاریە چین ؟

✅ دەستنیشانکردنی بەکتریایی گەدە لەڕێگەی هەناسەوە شیکارییەکە بۆ دیاریکردنی بوونی بەکتریای ناسراو بە هێلیکۆبەکتێر پایلۆری یان ( Helicobacter pylori ) کە دەبێتە هۆی هەوکردنی گەدە .

☑️ ئەنجامدانی شیکاری بەکتریایی گەدە بەڕێگای هەناسە ڕێکارێکی سادە و بێ ئازارە لە هەمان کاتدا ڕادەی وردی دیارکردنی بەکتریاکە لەئاستێکی بەرزدایە .

🦠 هێلیکۆبەکتێر پایلۆری یان (H. Pylori) یەکێکە لە باوترین ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و هەندێک جار شێرپەنجەی گەدە ، بەکتریاکە شێوەیەکی لول پێچ هەیە پێیەکی درێژی هەیە کەیارمەتی ئەدات بەگەیشتنی بۆ دیواری گەدە .

💢 نەخۆشیەکی بەربڵاوە لە جیهاندا توێژینەوەکان دەریانخستووە کە لەزیاتر لەنیوەی خەڵک لە جیهاندا هەیە .

✔️ نیشانەکانی بەکتریایی گەدە :

1️⃣ هێڵنجدان و ڕشانەوە 2️⃣ ئازاری بەشی سەرەوی سک واتە گەدە .
.
3️⃣ قرقێنەی زۆر 4️⃣ نەمانی ئارەزوی خواردن و کێش دابەزین .

5️⃣ برسێتی لەبەیانیان و بونی بۆنێکی ناخۆش لە دەم .

✅ دەسنیشان کردنی ئەم بەکتریایە لە تاقیگە بە چەن ڕێگەیەک ئەکرێت :

❌ پشکنینی خوێن : لەڕاستیا پێشنیارکراو ە بەکارنەیەت چونکە ورد نیە دژەتەنی بەکتریاکە تا ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە .

✔️ پشکنین لەڕێگەی پیسایی .

✔️✔️ پشکنین لەڕێگەی هەناسەوە .

✅ پشکنین لەڕێگەی هەناسەوە ڕادەی وردی لە دیاریکردنی بەکتریاکە زۆر بەرزە و هەروەها بۆ زانینی بنەبڕبونی بەکتریاکە دوای بەکارهێنانی دەرمان .

💢 ئامادەکاریەکان پێش ئەنجامدانی ئەم شیکاریە چین ؟

⚠️ خۆت لە خواردن و خواردنەوە بە دوور بگرە بە ئاو یشەوە ( ئاسایی ٤ بۆ ٦ ) کاتژێر دەبێت ناشتا بیت .

⚠️ جگەرەکێشان قەدەغەیە : لانی کەم دوو کاژێر پێش ئەمجامدانی ئەم شیکاریە تا تەواوبوونی تاقیکردنەوەکە جگەرە مەکێشن .

⚠️ دژە بەکتریاکان ( ئەنتی بایۆتیک ): بەلایەنی کەمەوە ( ٤ ) هەفتە پێش پشکنین بوەستێنن .

⚠️ ئەگەر دەرمانی درێژ خایەنت هەیە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە .

⚠️ ئەگەر دووگیانیت یان شیردەریت یان شەکرەت هەیە کارمەندی پزیشکی تاقیگە ئاگاداربکەرەوە چونکە ئەم حاڵەتانە لەوانەیە کاریگەری لەسەر پشکنینەکە هەبێت و پێویستی بە خۆپارێزی جیاواز بێت .

✅ گرنگیدان بە پاک و خاوێنی ئاو و خۆراک دووربون لە خۆراکی کۆن و دووربون لە زۆر خۆاردنی خۆراکە خێرا سورکراوەکان ئەگەر توشبون کەم دەکەنەوە.

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە

✅ لەتاقیگەکەمان شیکاری بەکتریای گەدە بەردەسە بە ڕێگەی ( هەناسە ) کە لە ئیستادا پێشکەوتوترین ڕێگەی تاقیگەییە بۆ دەستنیشانکردنی بەکتریای گەدە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

بابەتە هاوشێوەکان