فۆلیک ئەسید گرنگی چییە بۆ ئافرەتی دووگیان؟

✅ فۆلیك ئەسید یاخود ڤیتامین بی نۆ ( Vitamin B9 ) یەکێکە لە ئەندامانی خێزانی
( ڤیتامین بی ) زۆر پێویستە بۆ دروستکردنی ماددەی DNA و ماددەی RNA لە خانەکانی لەشی مرۆڤ ، بەمەش کاریگەری زۆر گرنگی هەیە لە سەر دابەشبوونی خانەکان و گەشەکردنی خانەکان .

✅ فۆلیك ئەسید لە گەڵ ماددەی ئاسن و ڤیتامین بی دوانزە (B12) زۆر گرنگن بۆ درووستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن .

💢 فۆلیك ئەسید ماددەیەکە لە لەش دروست نابێت واتە مرۆڤەکان پێویستیان بەوە هەیە کە ئەو ماددەیە لە خواردنیاندا هەبێت ز

⭕️ بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە ئەنجامدراون پێویستە ئافرەت مانگێک پێش ئەوەی دووگیان بێت، دەبێت ڕێژەی تەواوی ترشی فۆلیک بخوات وە لەسەربەکارھێنانیشی بەردەوام بێت تاوەکو چوارھەفتەی سەرەتای دووگیانی ❗️

🔻 نیشانەکانی کەمی فۆلیک ئەسید :

1️⃣ هەوکردن 2️⃣ برینداربوونی لێو و زمان و ئەستووربوونی زمان

3️⃣ سکچوون 4️⃣خەمۆکی 5️⃣ سەرسوڕان و کەمخوێنی و بێ تاقەتی

6️⃣ دواکەوتنی گەشە بە تایبەت لە منداڵدا .

✅ سودەکانی فۆلیک ئەسید بۆ ئافرەتان :

🔴 فۆلیک ئەسید یارمەتیت دەدات بۆ پاراستنی کۆرپەکەت لەو کەمووکوریانەی لە کۆئەندامی هەستە دەماردا دروست دەبن بەتایبەتی بۆ بڕبڕەی پشت و مێشکی منداڵەکە .

🟢 ئەو ئافرەتانەی کێشەی لەبارچوونی منداڵیان هەیە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ بەرگری کردن لە بوونی پێشوەختەی منداڵ .

🔵 یارمەتی ئافرەتی دووگیان دەدات کە منداڵەکەی بە سروشتی لە دایک ببێت .

🟣 ئەو ئافرەتانەی کە دووچاری دابەزینی فشاری خوێن دەبن (زەخت دابەزین) فۆلیک ئەسید بە چارەسەرێکی گونجاو دادەنرێت .

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

✅ ئەم شیکاریە بەردەستە لە تاقیگەکەمان بە نرخێکی گونجاو و دڵنیای تەواو لە ئەنجام .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

بابەتە هاوشێوەکان