تای ماڵتا (حومەی ماڵتا ) چیە؟
تای ماڵتا (حومەی ماڵتا ) چیە ؟
نێشانەکانی تای ماڵتا چین ؟
هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە چین ؟
✅ ئهم نهخۆشییه جۆرە هەوکردنێکی بەکتریاییە ( بەکتریای بروسێلا ) کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە ، چەند تیرەیەکی ھەیە کە لە مانگا و بزن و مەڕ وسەگ و بەرازدا بینراوە .
⭕️ نیشانەکانی حومەی ماڵتا دوو تا چوار هەفتە یان زیاتر دەخایەنێت بۆ دەرکەوتتی لەدوای بەرکەوتن بە بەکتریاکە ❗️
✅ نیشانەکانی تای ماڵتا :
1️⃣ لەرز و تا بەتایبەت تای دوای نیوەڕۆیان 2️⃣ نەمانی ئارەزووی خواردن
3️⃣ ئارەقکردنەوە ، ماندوویی و بێهێزی 4️⃣ ئازاری جومگە و ماسولکەکان
5️⃣ سەرئێشە ، ھەندێ جار کۆکە و سک یەشە .
⚠️ نیشانە درێژخایەنەکانی نەخۆشیەکە :
⭕️ هەوکردنی جومگەکان ⭕️ هەوکردنی دڵ ⭕️ هەوکردنی بربرەکانی پشت
✅ تای ماڵتا چۆن دەگوازرێتەوە ؟
1️⃣ خواردنی بەرهەمە شیرمەنیە نەکوڵێنراوەکان و گۆشتی ئاژەڵی توشبوو ، ئەو بەکتریایەی کە هۆکارە بۆ توشبوون بە تای ماڵتا لە شیری نەکوڵاو ئەو ئاژەڵانەدا هەیە کە توشی ئەم نەخۆشییە بوون .
2️⃣ لەدایکەوە بۆ کۆرپەلە ، هەندێک جار تای ماڵتا لە دایکی توشبوو دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە لە ماوەی دووگیانیدا یان لەکاتی شیرپێداندا .
3️⃣ دەست لێدانی خوێن و شلەی لەشی ئاژەڵی توشبوو: ئەم بەکتریایە لە خوێن و شلەی لەشی گیانەوەری توشبوودا هەیە. لەوانەیە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و بچێتە ناو خوێنەوە لە رێگای بڕین یان برینێکی لەشی کەسەکەوە .
✅ ڕێگەکانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای ماڵتا :
⭕️ باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە بەکتریای بروسێلا کە هۆکاری نەخۆشی حومەی ماڵتایە ئەوەیە کە دڵنیابیت لەوەی کە :
⚠️ نەخواردنی گۆشت کە باش نەکوڵێنرا بێ .
⚠️ نەخواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان ( بەتایبەت پەنیری کوردی ) کەباش نەکوڵینراوە .
👨⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .
✅ ئەم شیکاریە بەردەستە لە تاقیگەکەمان بە نرخێکی گونجاو و دڵنیای تەواو لە ئەنجام .
⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .
