شیکاری کریاتینین لە خوێندا چییە؟
پشکنینی کریاتینین (بە ئینگلیزی Creatinine) چییە ؟
هۆکارەکانی بەرزی ڕێژەی کریاتینین ؟
هۆکارەکانی کەمبوونەوەی خەستی کریاتینین لە خوێندا ؟
بەرزی ڕێژەی کریاتینین مانایی چێە ؟
✅ کریاتینین پاشەڕۆیەکە لە ئەنجامی زیندەچالاکی ماسولکەخانەکان و بەکارهێنانی
ماسولکەکانی لەش و زیاد بەکارهێنانی پڕۆتینەوە دروست دەبێت لەناو خوێندا ،
✅ گورچیلەی تەندروست فلتەری کریاتینین دەکات لە خوێن .
✅ کریاتینین لە ڕێگەی خوێنەوە دەگاتە گورچیلەکان و لەوێدا دەپاڵێورێت پاشان لەڕێگەی میزەوە دەکرێتە دەرەوەی لەش .
⚠️ بەڵام ئەگەر گورچیلەکان بەباشی کار نەکەن بەهۆی نەخۆشییەوە ئەوا لەش ناتوانێ ڕزگاری بێت لە کریاتینین و بەو شێوەیەش ڕێژەکەی لەناو خوێندا بەرزدەبێتەوە و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆشەکە دروست دەکات ❗️
💢 ڕێژەی کریاتینین لە خوێندا پێویستە تا ڕادەیەک جێگیر بێت , بەرزبوونەوەی ئاستی کریاتینین لەوانەیە نیشانەی لاوازی کاری گورچیلە بێت .
✅ ئەم پشکنینە سودی لێ ئەبینرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە وەکو :
- هەوکردنی گورچیلە . • هەوکردنی گوچیلەکان بەهۆی بەکتریاوە .
- نەخۆشییەکانی پڕۆستات . • گیرانی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی بەردی گورچیلەوە . • کەمبوونەوەی خوێن بۆ گورچیلەکان بەهۆی پەککەوتنی دڵ و شەکرە .
🔺 هۆکارەکانی بەرزی ڕێژەی کریاتینین :
🟨 نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە 🟩 گیرانی کۆئەندامی میزەڕۆ بەهۆی بەردی گورچیلەوە
✅ بەرزی ئاستی کراتینین لە خوێن هەمیشە مانای ئەوە نییە کە کێشەی گورچیلە هەیە چەن هۆکارێکی دیکە هەیە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەکەی وەک :
🔲 وشکبوونەوە 🔳 وەرگرتنی لە ڕادەبەدەری پڕۆتین 🔲 وەرزشی توند 🔳 دەرمان
🔻 هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ئاستی کریاتینین لە خوێندا :
🟪 پووکانەوەی ماسولکەکان لە لەشدا بەهۆی تەمەن یاخود بەدخۆراکییەوە ، یان هەندێک نەخۆشی درێژخایەن وەک تێکچوونی دەمار .
🟥 کەمبوونەوەی کێش دەبێتە هۆی پووکانەوەی ماسولکەکان و کەمبوونەوەی کریاتینین .
🟧 دووگیانیی ، بەهۆی دووگیانییەوە ڕێژەی ڕۆشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان زیاد دەبێت بەمەش بڕێکی زیاتر لە کریاتینین ئەچێتە دەرەوەی لەش لە ڕێگەی میزەوە .
👨⚕️لە ئەگەری بەزری یان نزمی ڕیژەی کریاتینین پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ .
✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .
⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکا
