چەوری سیانی ناسراو بە چەوری سەر جگەر

پشکنینی چەوری سیانی (بە ئینگلیزی: Triglycerides test) چیە ؟

هۆکاری بەرزی ئاستی چەوری سیانی چییە ؟

ئایا بەرزی چەوری سیانی هیچ نیشانەیەکی هەیە ؟

هیچ ئامادەکارییەکت پێویستە بۆ ئەم پشکنینە ؟

✅ چەوری سیانی جۆرێکە لە چەوری جەستە ، کاتێک زیاد لە پێویستیت کالۆری دەخۆیت کالۆرییە زیادەکان دەگۆڕێن بۆ چەوری سیانی ئەم چەورییە سیانییانە لە چەورییە خانەکاندا خەزن دەکرێن بۆ ئەوەی لەدواتردا بەکار بهێنرێن .

✅ کاتێک لەشت پێویستی بە وزە هەیە چەورییە سیانییەکان دەکرێنە ناو خوێنەوە تاوەکوو سووتەمەنی بۆ کارکردنی ماسوولکەکانت دابین بکەن .

✅ ئەگەر کالۆری زیاد لە پێویست بخۆیت لەش پێویستی نەبێت ، بەتایبەتیش کالۆری ( کاربۆهیدرایت و چەورییەکان) لەوانەیە تووشی بەرزبوونەوەی ئاستی چەورییە سیانییەکان ببیتەوە لە خوێن دا .

⚠️ بەرزی ئاستی چەوری سیانیی ڕەنگە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بتخاتە بەر مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ یاخود مێشکەوە .

✅ هۆکاری بەرزی ئاستی چەوری سیانی چییە ؟

💢 هەندێکیان بەهۆی خووەکانی شێوازی ژیانەوەیە کە ئاستی چەورییە سیانیی بەرز دەکاتەوە. لەوانەش :

🟨 جگەرەکێشان 🟪 شێوازی ژیانی ناچالاک و کەم جووڵەیی .
🟦 زیادەڕەوی لە خواردنەوەی کحوول .
🟧 خواردنی خۆراکی کەم پڕۆتین و دەوڵەمەند بە کاربۆهایدرات .

💢هەندێ هۆکاری تەندروستی هەن کە ئاستی ئەم چەورییە بەرز دەکەنەوە ، لەوانەش :

🟪 غودەی تەمەڵ 🟫 شەکرە ، بەتایبەت ئەگەر باش کۆنتڕۆڵ نەکرابێت

⬛️ هۆکاری بۆماوەیی 🟥 بە مۆم بوونی جگەر 🟩 نەخۆشی گورچیلە 🟦هەوکردنی پەنکریاس

✅ ئایا بەرزی چەوری سیانی هیچ نیشانەیەکی هەیە ؟

👨‍🔬بەگشتی زۆرینەی ئەو کەسانەی ئاستی چەوری سیانییان بەرزە هیچ نیشانەیەکیان نییە و تەنیا ڕێگەی زانینی بەرزی ڕێژەکەی پشکنینی خوێنە ‼️

✅ بەڵام کەسێک کە چەوری سیانی زۆر بەرزی هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ ، ڕەنگە تووشی هەوکردنی تووندی پەنکریاس ببێتەوە .

هەندێک لە نیشانەکانی بریتیین لە 1️⃣ئازار لە نیوەی سەرەوەی ناوچەی گەدە کە لەپڕ تووند دەبێتەوە و دواتر وردە وردە بەرەو خراپتر دەڕوات 2️⃣ تا 3️⃣ دڵتێکهەڵهاتن ڕشانەوە 4️⃣ هەندێک جاریش زەردوویی .

✅ هیچ ئامادەکارییەکت پێویستە بۆ ئەم پشکنینە؟

🟥 پێویستە ماوەی ( ٩ بۆ ١٢) کاتژمێر پێش ئەوەی خوێنت لێ وەربگیرێت ناشتا بیت و تەنیا ئاو بخۆیتەوە لەم ماوەیەدا .
🟫 هەروەها پێویستە بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر پێش پشکنین خۆت لە خواردنەوە کحول بەدوور بگریت.

👨‍⚕️لە ئەگەری بەزری ڕیژەی چەوری سیانی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .

بابەتە هاوشێوەکان