پێش شیکاری خوێن ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە

☑️ کۆمەڵێک پرسیاری باو لەسەر خۆ برسی کردن پێش ئەنجامدانی پشکنینی خوێن 📝 .

☑️ بۆچی پێویستە خۆت برسی بکەی پێش ئەوە پشکنینی خوێن بکەی ؟

☑️ بۆ ماوەی چەنێک خۆمان برسی بکەین ؟

☑️ئایە دەتوانم جگە لە ئاو هیچ خواردنەوەیەکی کە بخۆمەوە ؟

☑️ کێشانی جگەرە کاریگەری هەیە ؟

☑️ جوینی بنێشت کاریگەری هەیە ؟

☑️ وەرگرتنی دەرمان کاریگەری هەیە ؟

✅ بەمەستی دەسکەوتنی ئەنجامێکی ڕاست و دروست پێویستە بۆ ماوەی ( ۸ بۆ١٢ ) کاژێر جگە لە ئاو هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک نەخورێت .

⚠️ ئاگاداربە نابێت خۆ برسی کردنت لە ۱۲ کاژێر زیاتر بێ .

✅ باشترە پشکنینەکان لە بەیانیان بکرێ چونکە بەشێکی خۆ برسی کردنەکە ئەکەوێتە کاتی خەوتن بەمەش ناڕەحەتی برسی بوون کەم ئەکاتەوە .

🥤 خواردنەوەکانی وەک ( چا – شەربەت – قاوە ) بڕێک شەکریان تێدایە کاریگەری لەسەر ئەنجەمەکان دروست ئەکات .

☕ سەبارەت بە قاوەی تاڵ ئەم خواردنەوەیە ئەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر ئاوی ناو خوێن بەمەش چڕبونەوەی پێکهاتەکانی ناو خوێن ڕوو ئەدات و پشکنینەکان بە هەڵەدا ئەبات .

🚫 نیکۆتین کاریگەری هەیە لەسەر ئەنجامی پشکنینەکان بۆیە کێشانی جگەرە ئاسایی نیە .

❌ خۆت بە دور بگرە لە جوینی بنێشت تەنانەت بنێشتی بێ شەکریش .

👩‍🔬 هەندێ جۆری دەرمان کاریگەری دروست ئەکات بۆیە پێویستە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکەکەت بکەی لەسەر جۆر و تایبەند مەندی و وەرگرتنی دەرمانەکە 💊

✅ ئەتوانی دوای وەرگرتنی نمونەی خوێن ڕاستەوخۆ دەس بە خواردن بکەیتەوە .

✅ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا وەک هەمیشە بەردەوامە لە خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست و بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی تەندروستی ئێوەی ئازیز لە ئێستادا هەموو ڕۆژێکی بەیانیان کراوەیە .

⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

لەئێستادا دەتوانن لە گووگڵ ماپ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا ببیننەوە ! 🔬👩‍🔬

بابەتە هاوشێوەکان