تای تایفۆد ( نەخۆشی گرانەتا ) چیە؟
تای تایفۆد ( نەخۆشی گرانەتا ) چیە ؟
هۆکاری توشبونی ئەم نەخۆشیە چیە ؟
نیشانەکانی چین ؟
باشترین پشکنین ( ڕێگای ئاڵتونی ) لە تاقیگەدا کامەیە بۆ دیاریکردنی ئەم نەخۆشیە ؟
🌏 چارەخوازی ئازیز لەڕێگەی ئەو لینکەی لە خوارەوە دائەنرێ ئەتوانن لە گۆگڵ ماپ تاقیگەی پزیشکی چوارچرا ببینەوە .
🦠 تای تایفۆید کە لەناو خەڵکیدا بەنەخۆشی گرانەتا ناسراوە نەخۆشیەکی بڵاوە هۆکارەکەی بەهۆی بەکتریای ( Salmonella ) بڵاوە دەبیتەوە .
⚠️ بەهۆی ئاو و خواردنی پیسبوو ئەم بەکتریاییە دەگوازریتەوە ، کاتێک دەست لە ڕوو یان شتی وەک مۆبایل یان دەسکی دەرگا دەدەن ، دەتوانن بەکتریا بەجێ بهێڵن کە دواتر کەسی دوای خۆی تووش دەکات کە دەست لەو ڕووانە دەدات .
⚠️ کاریگەری لەسەر ڕیخٶڵەباریکە دەبێت و دەچیتە ناوخوێن و دەتوانێت بگاتە ( سپڵ وجگەر ومۆخی ئیسک و تورەکەی زراو و لیمفەگرێکان ) .
✅ نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە چین ؟
نیشانە سەرەتاییەکان لەدوای ( ١ تا ٣ ) هەفتە دوای بەرکەوتن بە بەکتریاکە دەردەکەون کە بریتین لە :
1️⃣ تایەکی بەردەوام کە بە درێژایی ڕۆژ بەرز دەبێتەوە هەتا (40 پلەی سیلزی) .
2️⃣ ئازاری سک- لەرزین- سەرئێشە- ماندووبوون .
3️⃣ لاوازی- ئازاری ماسولکەکان .
4️⃣ سکچون یان قەبزی ( دەکرێ یەکێک لەم نیشانانەی تیا دەرکەوێ ) .
5️⃣ لیر لەگەڵ پەڵەی پەمەیی کاڵ ، کە بە “پەڵەی گوڵ” ناسراوە، بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر سنگ دەردەکەوێت .
💢 تای تایفۆید بۆ ماوەی (٧ بۆ ١٠) ڕۆژ بەردەوام دەبێت ئەگەر دوای دەرکەوتنی نیشانەکان دەستبەجێ چارەسەر بکرێت ، ئەگەر چارەسەر درەنگتر دەست پێبکات لەوانەیە بۆ ماوەی
( ٣ هەفتە یان زیاتر ) بەردەوام بێت ❗️
✅ پشکنینی نەخۆشی گرانەتا :
🟨 چاندن ( زەرعی ) خوێن : ئەم ڕێگایە دروسترین ڕێگایە بۆ دیارکردنی ئەم نەخۆشیە و بەڕێگای ئاڵتونی ناسراوە .
🟧 چاندن ( زەرعی ) پیسایی .
🟦 زەرعی مۆخی ئێسک .
⬛️ پشکنینی خوێن .
👨⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .
⏱️ تاقیگەکەمان لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان.
