ڤیتامین (دی) چیە؟
🚫بەداخەوە ڕۆژانە هاوڵاتیەکی زۆر دەبینین بەبێ ڕێنمای پزیشک و کەسانی پسپۆڕ زۆرێک لە دەرمانەکانی وەک (Vitamin d3 ) بەکار دەهێنن …!
ڤیتامین D چیە ؟
نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە چیە ؟
زیانە تەندروستیەکان ئەگەر ڕێژەکەی نزم یان بەرز بێ چیە ؟
ڤیتامین (D) یەکێک لەباشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکانە بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە بە بنچینە دادەنرێ بۆ بەهێزی ئێسک چونکە یارمەتی وەرگرتنی کالیسێۆم ئەدات کە لەخواردنەوە دەسمان ئەکەوێ .
ڕەنگە ئاسای بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ئەم (ڤایتامین) ە پشت گوێ بخەی بەڵام ناسینەوەی نیشانەکان گرنگن.
نیشانەکانی کەمی (Vitamin d3 ) 🔽 :
( لاوازی ماسولکەکان _ ئازاری ئێسکەکان ـ تەشەنوجات و شەکەتی ـ خەوزڕان و کەم خەوی – ئارەقکردنەوەی تەنها سەر ـ ناتەندروستی و هەڵوەرینی ڤژ – سەرگێژخواردن و گێژببون -خاوبونەوەی زیندەچالاکییەکان ـ هەوکردنی جەستەو ئلتیهابات – لاوازبونی بیر و هزرمان )
بەکارهێنانی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەبێتە هۆی بەرزبونەویەکی ناپێویست زیان بە تەندروستی ئەگەیەنێت .
زیانەکانی بەرزی ڕێژەی ڤایتامین ( D ) 🔼 🚫:
۱ـ بەرزبونەوەی ڕێژەی کالیسێۆم
۲ـ ئەگەری شکانی ئێسک زیاد ئەکات .
۳ـ ئازاری ئێسک
٤ـ کێشەی گورچیلە بەهۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی کالیسێۆم ، وەک دروست بونی بەردی گورچیلە.
هەردوو باری نزم یان بەرزی ڕێژەی ڤایتامین ( D ) مەترسیدارە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست …
لە تاقیگەکەمان ئەم شیکاریە ئەنجام ئەدرێت بەئامێری ( Cobas e411 ) بە نرخێکی گونجاو و کاتێکی کەم …. هیوامان باشی تەندروستیتانە
