گرنگی شیکاری شەکرەی سێمانگی چییە؟

پشکنینی شەکرەی سێ مانگی چیە ؟

گرنگی چیە ؟

لە چ کاتێکدا ئەم پشکنینە ناکرێ ؟

ئایە پێویست ئەکات ناشتا بم واتە هیچم نەخواردبێ پێش پشکنین ؟

✅ نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان كە ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت كاریگەری مەترسیداری هەیە ، یەكێك لەو پشكنینانەی دەكرێت و پزیشكان زیاتر پشتی پێ دەبەستن بۆ دڵنیابوون لە ڕێژەی مەترسیداری حاڵەتەكە و تووشبوونی مرۆڤ ، پشكنینی سێ مانگی یە .

✅ گرنگی ئەم پشکنینە لەوەدایە کە :

1️⃣ دڵنیایی دەداتە نەخۆش و پزیشك لەوەی كە ئەو كەسە تووشی شەكرە بووە یان مەترسی تووشبوونی لەسەرە یان نیەتی .

2️⃣ یارمەتی كۆنترۆڵكردنی حاڵەتەكە دەدات لە رێگەی پشكنینی ماوە ماوە و گۆڕینی پێویستی دەرمان و چارەسەری .

✅ لە نیشانەكانی ئەوانەی شەكرەیان بەرزە 🔺

1️⃣هەستكردنی بەردەوام بە تێنوێتی .

2️⃣ لێڵبینی 3️⃣ سەرئێشە 4️⃣ میزكردنی بەردەوام .

5️⃣ لەدەستدانی كێش وشەكەتی و ماندووبوون .

⚠️ ئەم پشکنینە چ کاتێک ئەنجام نادرێت :

1️⃣ پشکننی شەکرەی سێ مانگی لە ماوەی دووگیانی زۆر پشتی پێ نابەسترێت .

2️⃣ لەو کەسانای کێشەی کەم خوێنی یاخود هەر نەخۆشیەکی خوێنیان هەیە ئەنجامێکی ورد و دروست نابێت .

✅ ئایە پێویست ئەکات ناشتا بم واتە هیچم نەخواردبێ پێش پشکنین ؟

☑️ نەخێر پێویست ناکات چونکە ئەم پشکنینە سادە و خێرایە چارەخواز لە هەرکاتێک بیەوێت ئەتوانی ئەنجامی بدات ❗️

👨‍⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .

⏱️ تاقیگەکەمان لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .

💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان

بابەتە هاوشێوەکان