دوو پرسیاری گرنگ لە ڕەمەزاندا
ئایا پشکنینی خوێن لە کاتی بەڕۆژووی مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژووەکە بەتاڵ دەکاتەوە ؟
چ کاتێک باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن لە کاتی بەڕۆژووبووندا ؟
✅ سەبارەت بە خوێن وەرگرتن بۆ شیکاری پزیشکی یان خوێن بەخشین بە کەسێکی تر لەسەر وتەی زۆربەی زانایان ڕۆژوو ناشکێت جا خوێنەکە زۆر بێت یان کەم بێت .
☑️ بەڕۆژووبوون پێش پشکنینی خوێن کارێکی زۆر گونجاوە بۆ ( پشکنینی تەواوی خوێن – پشکنینی ڕیژەی شەکر لە خوێن – پشکنینی چەوریەکان – پانێڵی میتابولیکی بنەڕەتی – پانێڵی کاری گورچیلە )
چ کاتێک باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن لە کاتی بەڕۆژووبووندا ؟
💢 نازانرێت کەی باشترین کاتە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خوێن لە کاتی بەڕۆژووبووندا بەڵام چارەخواز پێویستە ( ٨ بۆ ١٢ ) کاژێر ناشتا بێت باشترە لەو کاتە زیاتر نەبێت .
💢 ئەگەر لە کاتژمێر ٤ ی بەیانی دەست بە خواردنی پارشێوو بکەیت دەتوانیت لە نێوان کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ بۆ ٤ ی پاش نیوەڕۆ پشکنینی خوێن ئەنجام بدەیت
❌ دڵنیا بە لەوەی کە لە کاتی پارشێوودا زۆر نەخۆیت و ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە سەبارەت بە هەر سنووردارکردنێکی خۆراکی کە لەوانەیە بەسەر ئێوەدا بسەپێنرێت .
❌ دوور بکەوەرەوە لە چالاکییە قورسەکانی وەک بەرزکردنەوەی قورسایی یان ڕاهێنانی بەرگری پێش ئەنجامدانی پشکنینی خوێن .
✅ پاش وەرگرتنی نمونەی خوێن ئەگەر هەستت بە بەهێزی و توانای بەردەوامی بەڕۆژووبون کرد ئەکرێ بەردەوام بیت .
🛑 بەڵام ئەگەر دوای پشکنینی خوێن هەستت بە لاوازی و سەرگێژبوون کرد باشترە ڕۆژوو بشکێنیت هەوڵێکە بۆ خۆلادان لە لایەنە نەرێنییەکانی بارودۆخی جەستەت .
✅ هیوادارین پاش خوێندنەوەی ڕوونکردنەوەکانی پشکنینی خوێن لە کاتی بەڕۆژووبووندا، کەمتر دوودڵ بیت یان نیگەران بیت لە بەردەوامبوون لە پشکنینی خوێن چونکە ڕۆژووەکەت پووچەڵ ناکاتەوە .
✅ لە پێناو خزمەتی زیاتری چارەخوازان ڕۆژانە تاقیگەکەمان کراوەیە لە کاتژمێر ٨:٣٠ بەیانی بۆ ١٢:٠٠ شەو .
✅ دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی پشکنی
