ڕژێنی پڕۆستات چیە؟
ڕژێنی پڕۆستات چیە ؟
جۆرە بەربڵاوەکانی نەخۆشی پڕۆستات چیە ؟
پشکنینە باوەکان بۆ تەندروستی پرۆستات چین ؟
✅ پڕۆستات ڕژێنێکی بچوکە کە لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوانە فرمانی سەرەکی پڕۆستات دەردانی شلەیەکە بۆ سپێرم (تۆو) کە ئەم شلەیە ( ئەنزیم و زینک و ترشی سیتریک ) تێدایە کە یارمەتی خۆراکی خانەکانی سپێرم دەدەن .
✅ پرۆستات لە ژێر میزڵدان و پێش ڕیخۆڵەیە،میزڵدانت بەناو ناوەڕاستی پرۆستات دەڕوات.
✅ قەبارەی پرۆستات بە قەبارەی گوێزێک دەبێت ، بەزۆری دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی گەورەتر دەبێت ئەکرێ لە قەبارەی گوێزێک بۆ قەبارەی لیمۆیەک گەشە بکات و کێشی پرۆستات نزیکی ٣٠ گرامە .
✅ سێ جۆری بەربڵاوی نەخۆشی پرۆستات هەن بریتین لە :
🟩 گەورەبوونی پڕۆستات .
🟨 هەوکردنی پرۆستات .
🟧 شێرپەنجەی پرۆستات .
🟩 گەورەبوونێکی ناشێرپەنجەیی ڕژێنی پرۆستات ئەم نەخۆشییە زۆر باوە ، بەڵام بەدەگمەن پێش تەمەنی 40 ساڵ نیشانەکانی دەردەکەوێت .
🟨 هەوکردنی پرۆستات ئەمە دەشێت بەهۆی هەوکردنی بەکتریاوە بێت. پیاوان لە هەموو تەمەنێکدا تووشی هەوکردنی پرۆستات دەبن ، هەندێک نیشانە لە خۆ دەگرێت وەک :
🟢 زەحمەت لە میزکردن. 🔴 زۆر میزکردن بەتایبەتی لە شەودا.
⚫️ ئازار یان سوتانەوە لەکاتی میزکردن. 🟣 دڵۆپە میز لە کۆتای میزکردن.
🟧 شێرپەنجەی پرۆستات لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا لەوانەیە هیچ نیشانەیەک دروست نەکات. بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچووندا نیشانەکان دەردەکەون ، وەک :
🟥 پێویستی به میزکردنی زۆر به تایبەت لەشه واندا. 🟩 نەتوانینی میزکردن .
🟧 زەحمەت لە دەستپێکردنی میزکردن. 🟨 بونی خوێن لە میز یان لە تۆودا .
🔳 ئایا دەتوانیت بەبێ پرۆستات بژیت؟
💢 بەڵێ دەتوانیت بەبێ رژێنی پڕۆستات بژیت لە کاتێکدا ژێرپەنجەی پڕۆستات هەیە و پزیشک بڕیار دەدات هەموو ڕژێنی پڕۆستات لابدات ❗️
✅ پشکنینە باوەکان بۆ پشکنینی تەندروستی پرۆستات ئەمانە لەخۆ دەگرن :
💢 تاقیکردنەوەی دیجیتاڵی ڕیخۆڵە
💢 پشکنینی دژە خوێنی تایبەت بە پرۆستات
💢 بایۆپسی واتە پارچە وەرگرتن لە پرۆستات ئەنجامدانی پشکنینی بۆی .
👨⚕️لە ئەگەری هەبوونی ئەو نیشانانەی کە باس کران پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێ ، چارەسەر ئاسانە کاتێک پزیشکە پسپۆرەکەت و تۆ ىریاری گونجاو ئەدۆزنەوە .
✅ ئەم شیکاریە بەردەستە لە تاقیگەکەمان بە نرخێکی گونجاو و دڵنیای تەواو لە ئەنجام .
⏱️ لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 12:00 ی شەو کراوەیە .
💯 دڵنیایتان ئەدەینێ لە ئەنجامی شیکارەیەکان .
